بایدن: ئابووری وڵاتەکەمان زۆر بەهێزە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە دان بە کاریگەری دۆلاری ئەمریکیدا بنێت لەسەر ئابووری جیهان و دەڵێت، “ئەمریکا هۆکار نییە بۆ لاوازبوونی گەشەی ئابووری جیهان”.

لە نوێترین لێدوانیدا جۆ بایدن ئاشکرای کرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هیچ دڵەڕاوکێیەک دروست ناکات و لاوازی گەشەی ئابووری و نەبوونی سیاسەتی نەگونجاوی وڵاتان هۆکارە نەک ئەمریکا.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئابووریمان زۆر بەهێزە، دۆسیەی هەڵئاوسانی جیهانیی لە وڵاتانی دیکە بەرەو دۆخێکی خراپ دەچێت زیاتر لەوەی لە ئەمریکا بەدیدەکرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرزبوونەوەی لەڕادەبەری بەهای دۆلاری ئەمریکی کێشەی گەورەی ئابووری دروستکردووە لە تەواوی جیهان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا