توركیا لە مەرجەكانی ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپا دوور دەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی راپۆرتێكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا كە بۆ ئەندامێتی توركیا لە یەكێتییەكە ئامادەكراوە دەركەوتووە، رۆژ بە رۆژ توركیا لە مەرجەكانی ئەندامێتی لەو یەكێتیەدا دوور دەكەوێتەوە.

لەو راپۆرتەدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەوروپا كراوە تیایدا هاتووە، ئەنقەرە لە دژی گەندەڵییەكان هیچ هەنگاوێكی نەناوە و لە رووی ئابوریشەوە بەگومانن لێی، كە بەرەو خراپتر دەڕوات.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، توركیا لە بارەی بابەتە سەرەكییەكان بۆ دانوستانەكانی ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپادا، هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، توركیا لە بوارەكانی دیموكراسی و دەوڵەتی یاساو مافە سەرەتاییەكان و سەربەخۆیی دادگاكانەوە بۆ دواوە هەنگاوی ناوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ساڵێكە توركیا تەواوی هەوڵەكانی بۆ بوون بەئەندام لە یەكێتی ئەوروپا چڕكردوەتەوە، بەڵام بەردەوام لەلایەن سەرۆكانی وڵاتانی ئەوروپاوە رێگری لێ دەكرێت ئەوەش بەبیانوی ئەوەی ئەو وڵاتە زۆركات پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ كاردەكات و بەردەوام چالاكانی سیاسی كورد لە وڵاتەكەیدا دەستگیردەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا