پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری سەیدسادق دوو هاووڵاتیان دەستیگرکردووە کە سەرقاڵی داربڕین بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە درێژەى کاروچالاکیەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بەهاوبەشی لەگەڵ بنکەى بەرزنجە دەرچوون بۆ گوندى هەنار سەربەناحیەى بەرزنجە و توانیان دوو هاووڵاتى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕینەوە بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و چەندین دارى بڕاودا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.