ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن پێش وەرزشکردن قاوە بخۆیتەوە

پۆڵەتیک پرێس

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە زۆر باوەکان لەجیهاندا و ڕۆژانە بەشێکی زۆری خەڵک ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەستپیدەکەن، چونکە سەرچاوەیەکی وزەیە.

خوارنەوەی قاوە پێش وەرزشکردن وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، چونکە دەوڵەمەندە بە کافاین کاریگەری لەسەر هێزی ماسولکەکان و چالاکی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە، کافاین یارمەتی زیاتر بەئاگاهێنانەوە و چالاکییەکانی مێشک دەدات، کە وادەکات چالاکیە وەرزشیەکان بە باشی ئەنجام بدەیت.

لەگەڵ ئەوەی قاوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام نابێت بە گەدەت بەتاڵ بخورێتەوە و نابێت زیادەڕەویش لە خواردنەوەیدا بکرێت، بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا