پۆڵەتیک پرێس
لەوانەیە وەرزی زستان چەندین زیان بە پێست بگەیەنێت، بەهۆی هەوای ساردەوە پێست وشک دەبێتەوە و توشی کێشەی تەندروستی دەبێت، بۆیە پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروست بۆ شێدارکردنەوەی پێست هەڵبژێرێت.
سێ خواردن لە وەرزی زستاندا یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن و شێداری دەکەنەوە:
-پڕتەقاڵ
یەکێکە لەو میوانەی لە وەرزی زستاندا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە، دەوڵەمەنەدە بە ڤیتامین سی یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، دەتوانرێت ڕۆژانە پڕتەقاڵێک بخورێت یان بەشێوەی شەربەت بخورێتەوە.
-چەرەساتەکان
پسپۆرانی بواری خۆراک دەڵێن: ڕۆژانە خواردنی مشتێک چەرەسات وەک بادەم، گوێز، گازۆ و جۆرەکانی دیکە سوودێکی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3، هەروەها چەرەساتەکان ڕێگری لە کۆبونەوەی زەیتی زیادە لەسەر پێست دەکەن.
-سەوزەواتەکان و کەلەرم
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، بڕۆکلی و کەلەرم لە وەرزی زستاندا سودێکی زۆریان هەیە، دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی سی، ئەی و کەی چارەسەری کێشەکانی پێست دەکەن و ڕێگری لە تێکچوونی دەکەن.