مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەر ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، لەمانگی ئابدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە دوو هەزار بەرمیل نەوت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ڕێکخراوی ئۆپیک، لەمانگی ئابدا وڵاتانی ئەندام بڕی 618 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەیان بەرهەمهێناوە.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارە، لیبیا لە پێشەنگی لیستەکەدایە و ئاستی بەرهەمهێنانی بەڕێژەی 426 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادکردووە و لە ڕۆژێکدا 1.123 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای لیبیا سعودیە و کوەیت دێن، سعودیە بڕی 160 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە و کوەیتیش بڕی 37 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەیان بەرهەمهێناوە لە هەر ڕۆژێکدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمترین ئاستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا عێراق بووە، بەجۆرێک ڕۆژانە دوو هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرهەمهێناوە و کۆی گشتی بەرهەمهێنانیش لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 4.525 ملیۆن بەرمیل نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا