پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سامان شێخ له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس ڕایگەیاند، خواردنی نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕانەگیراوە و بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لە هەفتەی داهاتووەوە یەک ملیار دینار بۆ کۆمپانیای خواردن، خواردنەوە و پێداویستییەکانی ڕۆژانە دابین دەکرێت”.
جەختی لەوەش کردەوە، خواردنی هێچ شوێنێک ڕاناگیرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە خواردنی بەندیخانە و خانەکانی بەساڵاچووان و منداڵانی بێسەرپەرشت و بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕادەگیرێن.