پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک کۆماری عێراق، لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوان و پاڵپشتی بۆ ڕۆژنامەنوسان و میدراکاران دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە22ی نیسان، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ، لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکارانی وڵات دوپاتدەکەینەوە و ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینکردنی مافەکانیان و ھێنانەکایەی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کارکردنیان.
دەقی پەیامەکە:
لە یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەم و دامەزراندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی “کوردستان” بەرز رادەگرین.
رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ، کە پەیامەکان بەراستی و دروستی دەگەیەنێت و روداوەکان پیشەگەرانە دەگوازێتەوە، بنەمایەکی سەرەکی و گرنگی پێشخستنی وڵاتە، ھەروەھا لەڕێی چاودێریکردنی دامەزراوەکان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و ھێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی ھۆشیار دەتوانێت بەشداربێت لە بونیادنانی نیشتمانێکی پێشکەوتوی گەشەسەندوو.
لەم یادەدا پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکارانی وڵات دووپاتدەکەینەوە و ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینکردنی مافەکانیان و ھێنانەکایەی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کارکردنیان لەپێناو بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە کۆمەڵگەکەماندا.