یەکەم گەشتی ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بەرەو ڕواندا بەفەرمانی دادگای ئەوروپی هەڵوەشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر فەرمانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، یەکەمین گەشتی پەنابەرانی نایاسایی بەریتانیا بەرەو ڕواندا هەڵوەشایەوە.

لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەک لە حکومەتی لەندەن ئاماژەیان بەوەکرد، گەشتە ئاسمانییەکە بەهۆی بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڵوەشاوەتەوە کە لە دواساتەکاندا داویەتی.

پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان بەتوندی ڕەخنەی لەو بڕیارەی بەریتانیا گرت بۆ گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی و ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن لە بەریتانیاوە بەرەو ڕواندا، هاوکات داوای لە وڵاتانی دیکە کرد ئەم هەنگاوەی بەریتانیا دووبارە نەکەنەوە.

ڕۆژی هەینی دادگای باڵای بەریتانیا ڕێگەیدا بە حکومەتی وڵاتەکەی پلانی گواستنەوەی پەنابەران بەرەو ڕواندا جێبەجێ بکات بەو بیانووەی گوایە بۆ بەرژەوەندی گشتی وا باشترە و حکومەت سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا