وڵاتانی ئەندام لە UN داوای راگرتنی شەڕدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر هەڵکشانی کێشەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، هەریەك لە چین، تونس و نەرویج، داوای کۆتایی هێنان بە بەگرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەەستین و راگرتنی هێرشەكانی سەر قودس دەكەن ئەویش لەپێناو پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕێزگرتن لە دۆخی قودس.

مۆنا جوول، نوێنەری هەمیشەیی نەرویج لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرک رایگەیاند، نەرویج و تونس و چین نیگەرانی قوڵی خۆیان لە بارەی دۆخی غەزە و بەردەوامی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی دەربرن، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و خەڵکی مەدەنی بپارێزن بە تایبەت منداڵان.

وتیشی، دووپاتیدەکەینەوە کە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین.

چین و تونس و نەرویج ئەو وڵاتانەن کە داوای کۆبوونەوەیەکی کراوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر هەڵکشانی ئاڵۆزییەكانی فەلەستین و ئیسرائیل بکەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا