پلاسخارت: دەبێت هەوڵەکانمان یەکبخەین تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەعێراق ئەنجامبدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، “هەندێک لایەن دەیانەوێت هەڵبژاردن لەعێراق شکستبهێنێت بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ داهاتووی عێراق پێویست دەبێت”.
جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی 2021 لە راگەیاندراوێکیدا راشیگەیاندووە، هەندێک لایەن دەیانەوێت هەڵبژاردن لەعێراق شکستبهێنێت، بەڵام ئەوە سیاسەتێکی خراپە، دەشڵێت، دەبێت هەوڵەکانمان یەکبخەین تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەعێراق ئەنجامبدرێت.
پلاسخارت باسی لەوەشكردووە، بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن لەعێراق ملیۆنان دۆلارهاوکاری عێراق كراوە بەڵام عێراقییەکان خۆیان یەک لەهەڵوێستیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەشڵێت، “ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەعێراق زیانێکی گەورە دەبێت چونكە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەمانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بۆ داهاتوی عێراق پێویستیەكی گرنگ دەبێت”.
نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “ژمارەی ئەو ستافانەی کە لە ئێستادا لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارن پێنج هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018دا ئەنجامدراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا