پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لە سبەی پێنجشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەمەبەستی قیرتاوكردن شەقامی دابان لە گەڕەكی كارێزەوشك دادەخرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەینەوە، سبەی پێنجشەمە ڕێكەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2023 كاتژمێر (8:15) خولەكی سەرلەبەیانی، بەمەبەستی كاركردن و قیرتاوكردن، شەقامی دابان لە گەڕەكی كارێزەوشك لەبەردەم (مزگەوتی دارسلام) بە ئاڕاستەی (مزگەوتی شەفیق بەگ) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەربەست دەكرێت.
ئەوەش هاتووە: داواكارین لە هاوڵاتییان و كاسبكاران و نیشتەجێبوانی خۆشەویستی ئەو گەڕەكە كە نزیكن لە شەقامەكەوە، هاوكاریی و هەماهەنگیمان بكەن، تاوەكو كاری قیرتاوكردنەكە كۆتایی پێدێت ئاو نەڕێژنە سەر شەقامەكە.