لەبارەی سیستمی مۆڵەتی شوفێری وەزارەتی ناوخۆ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە22ی کانونی دووەم، وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەک بۆ هاڵاتیان بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی ناخۆ بڵاویکردەوە،” سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نوێدەکرێتەوە،  کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێک وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی نوێکردنەوەکەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24ی کانونی دووەمی 2024، سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن چونکە ئەو ڕۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت، هەروەها ڕۆژی دواتر کە دەکاتە پێنجشەممە ڕێکەوتی 25ی کانونی دووەمی 2024، ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، تکایە بۆ هەفتەی داهاتوو کارەکانتان ڕابگرن نەوەک نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت.

ڕوونیکردەوە،  تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنجشەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاووڵاتیانە ناگرێتەوە، کە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا