هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی شوقەی كرێنشینان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، دەست بە دروستكردنی شوقەكانی كرێچیان دەكرێ و قیستەكانی مانگانەش لە 150 دۆلار تێناپەڕێت.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لە هەولێر و سۆران وەبەرهێنەرێكی ناوخۆیی دەست بە دروستكردنی شوقەكان دەكات و رەزامەندیمان داوە نرخی مەترێك بە 330 دۆلار دروست دەكات، كە ئێمە سێ جۆرە شوقەمان هەیە 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری، شوقەكانی 80 مەتری پێشەكی 4 هەزار دۆلار دەدەن و ئەوەی دەمێنێت بە قیستی 15 ساڵ دەدرێت، مانگانە 106 دۆلار دەبێت، شوقەكانی 100 مەتری پێشەكی 5 هەزار دۆلار دەدەن و ئەوەی دەمێنێ بە قیستی 15 ساڵ مانگانە دەدرێتەوە، هەروەها شووقەكانی جۆری 120 مەتری، پێشەكی 6 هەزار دۆلار دەدەن و ئەوەی دیكەش كە دەمێنێتەوە بە ماوەی 15 ساڵ مانگانە بە قیست دەدرێتەوە، كە هیچ قیستێك ناگاتە 150 دۆلار مانگانە.

محەمەد شوكری، ئاماژەی بەوەش كرد: داوامان كردووە كە هەفتەی داهاتوو راستەوخۆ دەست بە كاركردن بكرێت لە دروستكردنی شوقەكان، ئەمە بۆ هەولێر و سۆرانە و بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی دیكەش، كەی ئامادەبوون لەو ناوچانەش دەستپێدەكەن و لە هەموو ناوچەكانیش یەك جۆری نرخ هەیە و هەوڵدەدرێت ژمارەی شوقەكانیش زیادبكرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک