پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، نابێت ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی لە ئەفغانستان بەجێماوە بە خراپی بەکاربهێنرێت.
سێرجی لاگرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی ناتۆ لە ئەفغانستان بەجێیان هێشتووە، نابێت بۆ وێرانکاری بەکار بهێنرێت و ئامانجە خراپەکانی پێ جێبەجێبکرێت.
ئەمرۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لاگرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، کە هێزەکانی ناتۆ چەندین چەک و کەرەستەی سەربازییان لە ئەفغانستان بەجێهێشتووە بەڵام گرنگ ئەوەی بۆ وێرانکاری بەکار نەهێنرێن، وتیشی تاڵیبان بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان داوە، هەروەها نیازیان نیە کە سەقامگیری وڵاتانی دراوسێیان تێک بەن، بەڵام گرنگە لە ئێستایا حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، دڵسۆزبن بەرامبەر بەڵێنەکانیان و بەجێی بگەیەنن.
وتیشی ناتۆ بەهۆی بەرپرسیارێتیەوە کە ماوەی 20ساڵ لە ئەفغانستان بووە، یارمەتی پێشکەش بەو وڵاتانەو دراوسێی دەکات بەهۆی ئەو کێشانەی لەو وڵاتانە سەری هەڵداوە.