عێراق شاندێک دەنێرێت بۆ سنوری لیتوانیاو بێلاڕوسیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی کۆنسوڵی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی عێراقیەکان لە نێوان سنوری لیتوانیا و بێلاڕوسیا.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵێۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا شاندێکی کۆنسوڵی نارد بۆ وەڵامدانەوەی کۆچبەرە عێراقیەکان، لە نێوان سنوری هاوبەشی لیتوانیا و بێڵاڕوسیا.

سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی پێدانی پاسپۆرت شاندەکە چوونەتە لای کۆچبەران، تاوەکو پاسپۆرت بەن بەوکەسانەی کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە، لەگەڵ دابین کردنی پێداویستیە مرۆییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا