پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم ڕووبەری سەوزایی لەدەست دەدات.
عەلی بەدیری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، ” هۆکاری سەرەکی زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وشکبوونی ناوچە سەوزاییەکانە لە زۆربەی پارێزگاکاندا”.
ئاماژەی بەوەش کردووە ، ” زۆربەی ڕووبەرە سەوزاییەکان لەناودەبرێن و دەکرێن و بە بازاڕ و شوێنی نیشتەجێبوون، بەهۆی ئەو کارەوە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم ڕووبەری سەوزایی لەدەست دەدات”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، ” بە بیابانبوونی ناوچەکان دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو پارێزگایەشی کە زۆرترین ڕێژە ڕووبەڕووی نەمانی ڕووبەرە سەوزاییەکانی بووەتەوە بەغدای پایتەختە”.