سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: رێگە بە گەڕانەوەی داعش نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن تیرۆریستانی داعش بگەڕێنەوە و ئاسایشی عێراق تێك بدەن.

لە میانی سەردانێكیدا بۆ كەركوك، عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق یگەیاند، بە وردی چاودێری بنكەكانی هەڵبژاردن دەكەین، هەموو جۆرە هاوكارییەك پێشكەش دەكەین بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی 10_10 ی ئەمساڵ.

وتیشی: هەموو هەوڵێك بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن دەدەین، ئەو هەوڵە لاوازانەی تیرۆریستانی داعش، تەنیا میدیایین، دەیانەوێت بوونی خۆیان نیشان بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، رێگە نادەن داعش بگەڕێتەوە عێراق، ناشهێڵین ئاسایشی عێراق تێك بدەنەوە، حكومەتی عێراق دەستیكردووە بە راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە تەواوی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا