پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە26ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە،” ئاستی ئاو بەهۆی شەپۆڵی باران بارینی چەند ڕۆژی رابردوو لە ناوچەکە، لەماوەی 48 کاتژمێردا، لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و بەرزبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە 77سم ئاستی ئاوی بەرزکردۆتەوە، هەروەها بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە ، 24 سم بەرزبۆتەوە.
هاوکات، بەنداوی دهۆکیش 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە و 20سم بەرزبۆتەوە.