گروپە چەکدارەکانی تورکیا: ماڵی لیبیایەكانمان تاڵانكردووە

پۆڵەتیک پرێس

دوای مانگێک لە ناردنی چەند گرووپێکی چەکداری تورکیا بۆ لیبیا، کێشەو ململانێیان لەنێواندا دروستبووەو دانیان بەوەدا ناوە کە ماڵی لیبییەکانیان تێکداوەو كاری تاڵانكارییان كردووە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو گرووپە چەکدارانەی تورکیا رەوانەی ناوچە جەنگیەکانی لیبیای کردوون، لەنێو خۆیاندا گرژی و ئالۆزیان تێکەوتووەو دانیان بەوەدا ناوە کە چەندین تاوانیان ئەنجامداوەو بوونەتە هۆکاری تێکدانی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی لیبیا و تاڵانیی گەورەیان کردووە.

ماڵپەری سکای نیوز لە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانییەوە تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە ئەو گرووپە چەکداریانە لە زاری خۆیانەوە باسیان لەوە کردووە کە دوای ئەوەی بەهۆی جەنگەوە خەڵکی لیبیا ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە، ئەوان دەستیانکردووە بەکاری تاڵانکاری و تێکدان و شێواندنی ئەو ناوچانە.

بەگوێرەی کۆتا ئاماری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا زیاتر لە 18 هەزار چەکداری سوری ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ لە لیبیا کردووەو لەو ژمارەیەش نزیکەی حەوت هەزاریان گەڕاونەتەوە بۆ سوریا و 10 هەزار چەکداری تریش کە لە نەتەوەکانی دیکەن لە لیبیا ماونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە نزیکەی 10 هەزار چەکداری دیکە، تێکەڵاوی میلیشیا توندڕەوەکانی تەڕابلوس بوون و پلانی ئەوەیان داڕشتووە کە شاری سرت لە لیبیا داگیربکەن کە ناوچەیەکی ستراتیژی ئەو جەنگەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا