قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی ئابدا ژمارەی داخستنەکان کەمی کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، رێژەی سەردانەکان زۆرتر بووە بە بەراورد بە رێژەی سەردانەکان لە مانگی تەموزدا، ئەو ئامارانەی کە تۆمارکراون دەریدەخەن ژمارەی داخستنەکانیش بەراورد بە مانگی رابردوو کەمی کردووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پشتبەست بەو داتاو زانیاریانەی لە هۆبەی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە ماوەی یەک مانگدا لە بەرواری ١/٨/٢٠٢٢ تاوەکو ٣١/٨/٢٠٢٢ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (٨،٢٩٨) سەردانیان بۆ بازارو شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە مانگی رابردوو زیادیکردووە، بەجۆرێک لە مانگی رابردوودا (٦،٨٣٥) سەردان ئەنجامدراون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ژمارەی داخستنەکان بە بەراورد بە مانگی تەموزی ئەمساڵ کەمی کردووە، و لەم مانگەدا (٦٠) شوێنی گشتی داخراون، و ئەو شوێنانەی کە رووبەرووی داخستن بوونەتەوە لەم مانگەدا بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی  کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندراون، شوێنەکانیش: (١) سەرتاشخانە، (١) بلیارد، (١) هۆتێل، (١) گۆشتفرۆش، (١) هەرزان بازار، (٢) کۆگا، (٣) ئاریشتگا، (٣) مەلەوانگە، (٣)کۆشکی چاڤی لاند، (٤) فۆتۆکۆپی، (٦) خواردنگەو ریستۆرانت، (٣٤) شوێنی زیادەرەوی بوون”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە مانگی ئابدا ٥٣٧ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە و ١١ حاڵەتی دادگا تۆمارکراون و و (٦٧،٠٨٥) کگم مەواد لەناوبراون و  (٧١،٣٠٠،٠٠٠) ملیۆن دیناریش غەرامە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا