كۆرۆنای نوێ تۆماركراو وەزارەتی تەندروستیش لە كۆبونەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە هەولێر پێنج حاڵەتی كۆرۆنای نوێ تۆماركراو وەزارەتی تەندروستیش لە كۆبونەوەدایەو تاوتوێی رێكارو ئامادەكارییەكانی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە دەكات.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای نوێوە لەكۆبونەوەدان تاوەكو رێكارو رێنمایی پێویست بۆ ئەو دۆخەی ئێستا تاوتوێ بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویست بەوە ناكات هاوڵاتیان بترسن، چونكە ڤایرۆسەكە جێی مەترسی نییەو بەهەمان شێوەی كۆرۆنای پێشوو چارەسەر دەكرێت.

بڕیاریشە سبەی دوو مەشە 22ی شوبات لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆببنەوەو رێكاری نوێ بۆ خۆپارێزی و روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە بگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا