تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە ماڵپەڕەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ ڤی25 پڕۆیان خستەڕوو، لەڕووی تایبەتمەندی و نرخەوە ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەبێت.

ڤیڤۆ ڤی25 پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.44 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 411 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی900ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سیڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(8+50) مێگاپێکسڵ هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4830 میلی ئەمپێرە. نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 250 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا