سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ خێزانێک لە مۆبایلی گالاکسی A بە ئامێرێکی نوێ و تایبەتمەندی نوێ و نرخێکی ڕکابەر دروست دەکات.

مۆبایلی Galaxy A72 پێکهاتەکەی لە کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان و شکان بگرێت، دورییەکانی ١٦٥/٨.٤/٧٧.٤ ملیمە و کێشەکەی ٢٠٣ گرامە، شاشەکەی لەجۆری Super AMOLEDە بەقەبارەی ٦.٧ ئینج و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ بە شەپۆلی ٩٠ هێرتز.

چارەسەرکەری Snapdragon 720G 2 تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ٦ و ٨ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە توانای زیادکردنیشی هەتا یەک تێرابایت هەیە، چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٥+٨+١٢+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەشی ٣٢ مێگاپێکسڵە.

توانای پاترییەکەی ٥٠٠٠ ملیئەمپێرە، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ میلمە، سامسۆنگ مۆبایلەکە بە دوو جۆر دروست دەکات یەکێکیان بە میمۆری ٦/١٢٨ گێگابایت کە نرخەکەی ٤٥٠ یۆرۆیە، جۆری دووەمیش بە میمۆری ٨/٢٥٦ گێگابایت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا