رووسیا و كۆریای باكور پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵی ناوەندی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە ڕابەری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئونی وتووە هەر دوو وڵات لەڕێی هەوڵە هاوبەشەكانەوە پەیوەندیییە دوو قۆڵییە بونیادنەر و گشتگیرەكانی نێوانیان فراوانتر دەكەن.

دەزگای هەواڵی ناوەندی كۆریای باكوور رایگەیاند: سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە نامەیەكدا بۆ ڕابەری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون كە بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی كۆریای باكوورەوە ناردوویەتی دەڵێت: پەیوەندییەكی نزیكتر لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەكە دەبێت.

هەروەها یارمەتیدەریش دەبێت لە پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری نیمچە دوورگەی كۆریا و ناوچەی باكووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا