پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جفاتی نیشتیمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان و دوا بڕیار لەبارەی گۆڕانکارییەکان دەدەن، هاوکات بەشێک لە لایەنگرانی گۆڕان هەڕەشەی خۆپیشاندان و هەڵدانی خێمە لەبەردەم گردی زەرگەتە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، “بڕیارە کەمێکی دیکە ژمارەیەک لە لایەنگرانی گۆڕان خۆپیشاندان بکەن لەبەردەم گردەکە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی رێکخەر و خانەی راپەراندنی بزوتنەوەکە دەکەن”.
دەشڵێت: هۆکاری سەرەکی ئەو هەڕەشەیە دەگەڕێتەوە بۆ شکستی گۆڕان و بەدەستنەهێنانی هیچ کورسیەک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هەڵسوڕاوانی گۆڕان و ئەوانەی بڕیاریان داوە بێنە بەردەم گردی زەرگەتە و خۆپیشاندان بکەن و خێمە هەڵبدەن، چاوەڕوانی دوا بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەکەن کە ئێستا لە کۆبوونەوەدان لە گردی زەرگەتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئەمڕۆ کۆبوونەوە و دوا بڕیار لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بکرێت.