پۆڵەتیک پرێس
دروستبوونی بوردی گورچیلە یەکێک لە هۆکارەکانی سیستمی خۆراکی و خواردنەوەکانە، کەم خواردنەوەی ئاو و زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە شەکر و خوێ هۆکارێکن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم ڕێگری دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکەن ئەوانیش، بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک ماست، شیر و پەنیر، پەتاتە، مۆز، شلیک، ئاڤۆکادۆ و فاسۆلیان.
لە ئەنجامی توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکیان ڕێژەیەکی کەم کانزای کالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدابووە مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلەیان زیاتربووە، هەروەها خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو بۆ تەندروستی گورچیلەکان زۆر گرنگە بۆئەوەی بتوانێت بەباشی کردارەکانی جێبەجێبکات.