چارەسەری سەرئێشە بێ بەكارهێنانی دەرمان

پۆڵەتیك پرێس:
چۆن چارەسەری سەرئێشە دەكەیت لەرێگەی چەند خواردنێكی سروشتییەوە، ئێمە ژمارەیەك رێگەمان بۆ هێناون بۆ ئەوەی بەبێ بەكارهێنانی دەرمان چارەسەری ئازاری سەر بكەیت لەوانە:

زەنجەبیل، چارەسەرێكە بۆ سەرئێشە پێكهاتەی زەنجەبیل دژە ئۆكسانەی تێدایە و دژە هەوكردنە، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنی خوێن و ئازاری سەر.

شێوازی بەكارهێنانی پارچەیەك زەنجەبیل دەكەیتە ئاوی گەرمەوە و دەیخۆیتەوە یان بە ڕێژەیەكی یەكسان ئاوی لیمۆ و زەنجەبیل تێكەڵ دەكەیت و دەیخۆیتەوە،ئەم گیراوەیە ڕۆژی جارێك یان دوو جار بەكاردەهێنرێت.

بیبەر، بەكاردەهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی خوێن تێزان، مادەی كابسیسینی تێدایە یارمەتی نەهێشتنی ئازاری سەر دەدات،دەتوانرێت بۆ ڕزگاربوون لە ئازاری سەرهاڕاوەی بیبەر بخرێتە سەر خواردن یان چا.

سیر، گرنكییەكی زۆری هەیە لە ژیانی ڕۆژانەدا دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكانە و خوێن تێزان كەمدەكاتەوە، یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی سەرمابوون و كەمكردنەوەی ئازاری سەر،شێوازی بەكارهێنانی سێ دەنگ لە سیری هاڕاو لەگەڵ كەوچكێكی گەورە ئاوی لیمۆ و دوو كەوچكی بچووك هەنگوین تێكەڵ دەكەیت و دەیخۆیتەوە،ئەم گیراوەیە ڕۆژانە دوو جار بەكاردەهێنرێت.

زەردەچەوە، تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە دژی هەوكردن و دژە ئۆكسانە ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرئێشە و خوێن تێزان، شێوازی بەكارهێنانی كوپێك شیر دەكوڵێنیت پاشان كەوچكێكی بچووك زەردەچەوەی تێكەڵ دەكەیت و دەیخۆیتەوە،ئەم گیراوەیە ڕۆژی سێ جار بەكاردەهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی سەرئێشە و ئازاری لەش و سەرمابوون.

گەڵای ریحانە، یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری سەر دەدات،دەتوانیت چوار گەڵای ریحانە بكەیتە كوپێك ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەیەكی كورت دایدەنێت پاشان هەندێك هەنگوینی تێدەكەیت و بە گەرمی هاوشێوەی چا دەیخۆیتەوە .

چای یانسون، چارەسەری سەرئێشە دەكات،پێكهاتەی یانسون مادەی بارسینولیدی تێدایە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی هەوكردن و ئازار،كاریگەرییەكی وەك حەبی ئەسبرینە، بەڵام بێ هیچ زیانێك شێوازی بەكارهێنانی كوپێك ئاوی گەرم دەكەیت بەسەر گەڵای وشككراوی یانسوندا و بۆ 30 خولەك دایدەنێیت پاشان دەیخۆیتەوە.

سركەی سێو، گرنگییەكی زۆری هەیە یامەتی نەهێشتنی ئازاری سەر دەدات،شێوازی بەكارهێنانی نیو كوپ سركەی سێو دەكەیتە ئاوی گەرمەوە و پەڕۆیەك دەخیتە ناوییەوە و تەڕی دەكەیت پاشان بۆ ماوەی پێنج تا 10 خولەك دەیخەیتە سەر دەموچاو.

سەهۆڵ، گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی سەرئێشە، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن، شێوازی بەكارهێنانی پەڕۆیەكی پاك دەخەیتە ناو ئاوێكی سەهۆڵاو پاشان بۆ ماوەی پێنج دەیخەیتە سەر بەشی خوارەوەی سەر،ئەم كردارە چەند جارێك دوبارەدەكرێتەوە.

ڕاهێنانی هەناسەدان، یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چارەسەری ئازاری سەر،بە شێوەیەكی ئارام دادەنیشیت و چاوەكان دادەخەیت پاشان بە قوڵی هەناسە دەدەیت و بە هێمنی هەناسە دەدەیتەوە،ئەم كردارە 10 جار دوبارەدەكرێتەوە لەگەڵ پشوودان لەهەر جارێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا