حکومەتی عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میسڕ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق کەمێک پێش ئێستا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتی میسڕ کرد بەهۆی ئەو ئاگرەی بەیانی ئەمڕۆ لە کەنیسەی مونیرە کەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەنیسەی مونیرە لە گەڕەکی ئیمبابە لە پارێزگای جیزەی میسڕ، بەلایەنی کەمەوە 41 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکومەت و گەلی میسڕ دەکەین و هاوبەشی خەمیانین لەم کاتەدا، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزانی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا