تەندروستی سلێمانی 10 ئەمبولانسی بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگاکە دابینکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 10 ئەمبولانسی بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانی دابینکرد.

ئەمڕۆ شەممە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین قەزاکان بەهێزبکەین لەڕووی تەندروستییەوە بۆ ئەوەی ئەو لۆدەی کە لەسەر شاری سلێمانی هەیە بەڕادەیەکی باش کەمبکەینەوە و ئەو نەخۆشانە لە شوێنی خۆیان چارەسەر وەربگرن.

وتیشی، نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانی پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە و دەرخستەیان بۆ ئامادەکراوە و دووبارە دیزاین کراونەتەوە و پلانی نۆژەنکردنەوەیان ئامادەیە.

لەبارەی کەمی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە بەشێک لەو نەخۆشخانانە سەباح  هەورامی باسی لەوەکرد، داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە  دامەزراندن بۆ ئەو خۆبەخش و کارمەندانە بکات بۆ ئەوەی ئەو نەقسانەی هەمانە پڕیانبکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا 10 ئەمبولانسمان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەرەوەی شار دابینکردووە تا بتوانن بەئاسانی نەخۆشەکانیان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، لەو ژمارەیەش سێ دانەی بۆ پێنجوێن و سێ دانەی تر بۆ دەربەندیخانە، هەریەکە لە سەیدسادق و شارەزوریش یەکی دوو ئەمبولانسیان بۆ دابینکراوە، وتیشی، “چەند ئەمبولانسێکی دیکەمان داواکردووە بۆ دوکان، خەلەکان، چەمچەماڵ، قەرەداغ و شارباژێڕ”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا