موقتەدا سەدر: هەوڵەكانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پشتیوانی بەدواداهات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، هەوڵەكانیان پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی و پشتیوانیی بەدوادا هات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواكاری جەماوەری و سیاسی، چارەسەری دیكەی نییە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: پاڵپشت بن بۆ رزگاركردنی عێراق لە گەندەڵی، بۆ ئەوەی رێگاكە راست بكەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كاردانەوەكان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەسەر ئاستی جەماوەری، ئەكادیمی، پیاوانی ئاینی، كۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسییەكانی كورد، شیعە و سووننە، ئەرێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا