هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بڕیارێکی نوێ بۆ مینی پاس دەرچووە و شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە ئاگاداردەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، “لەسەر بـڕیاری وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی سەرنشینان، ئـەو ئـۆتـۆمـبـێـلانـەی لـە جـۆری مینی پاس کـە بـە دۆڵمـیش ناودەهێنرێن، دەرگای ئـۆتـۆمبێلەکانیان کردۆتە کارەبایی و وایان لێکردووە کە سـەرنـشـیـنـەکـان نەتوانن خۆیان دەرگاکە بکـەنەوە، شـۆفێر لـەلای خـۆیەوە کۆنتڕۆڵی کـردنەوە و داخستنی دەرگـاکە دەکات، ئەوە پێچەوانەی ڕێنماییـەکانـە، چـونـکـە دەستـکاریکراوە و وەک بیلاد/شەریکە نەماوە ، بڕیاردرا بیگەڕێننەوە سەر شێوەی بنەڕەتی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، خـاوەن ئـۆتـۆمبـێـل و شۆفێرەکان لەسەریان پێویستە و نـاچارن، کـە کـردنەوەی دەرگـاکان بگەڕێـنـنـەوە سەر شێوەی بیلاد شەریکە، واتا (دیزاینی پـێـشـووی کۆمپانـیای بەرهەمهێن چۆن بووە ئاوای لێبکرێتەوە).

ڕوونیکردەوە، پێویستە کردنەوەی دەرگای کارەبایی بگۆڕن بۆ شێوازی بیلادی کە سەرنشین بتوانێت بۆ خۆی دەرگاکە بکاتەوە و دایبخاتەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا