بایدن هۆشدارییەک دەدات ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسانی ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە لە هەستیاری دۆخی رەفەح و دەڵێت پێویستە “گیانی دانیشتوان و هاوڵاتییانی سڤیل بپارێزرێت”.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی شاری رەفەحی کەرتی غەززە دەڵێت، “شاری رەفەح هاوڵاتییەکی زۆری سڤیل و بێدەسەڵاتی تێدایە، دەبێت سەلامەتی گیانی ئەو هاوڵاتییانە بەهەند وەربگیرێت و ژیانیان پارێزراوبێت”.

ماوەی چەند رۆژێکە سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە شاری رەفەح بۆ “ریشەکێشکردنی” ئەو چەکدارانەی حەماس دەستپێکردووە کە لەشارەکەدا خۆیان حەشارداوە.
رەفەح دەکەوێتە سەر سنووری نێوان میسڕ و غەززە و لەبەشی باشووری کەرتەکەیە، رووبەرەکەی تەنها 50 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

رووبەری شارەکە نزیکەی 52 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و پێش دەسپێکی جەنگ، 270 هەزار هاوڵاتی تێدا دەژیا، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی 1 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی تێدا نیشتەجێیە کە زۆرینەیان ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کەرتەکەن.

رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، کەتیبەکانی قەسام کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسن لە فەڵەستین، ‘فراوانترین هێرشیان’ لەژێر ناوی تۆفانی ئەقسا کردە سەر ئیسرائیل و تەنها لەو رۆژەدا زیاتر لە 1200 ئیسرائیلی کوژران و 240 هاوڵاتیی دیکەش بەدیل گیران.

لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین’ـی لەدژی چەکدارانی حەماس راگەیاند و لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2023 دا، ئۆپراسیۆنە سەربازییە زەمینییەکانی لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین کە رۆژی یەکشەممە (11-2-2024) بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، “تا ئێستا 28 هەزار و 100 هاوڵاتیی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون و 67 هەزار و 500 کەسی دیکەش بریندارن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا