لەسەر ڕێگای دووکان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دوکان-سلێمانی بووەهۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دوکان-سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگرون ڕوویدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە، لەوبارەیەوە کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی هێڵکاری تیمەکانی هاتووچۆ ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی و پابەندنەبوون بووە بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە.

ڕوونیشکردەوە ڕووداوەکە لە کاتژمێر 3:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بووە سەرەتا شۆفێرەکە بریندابووە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕۆژانە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدات و چەندین حاڵەتی برینداریی و گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا