یەکێتی زانایانی ئیسلامی: بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاستکردنەوەی مێژووی شارە حەیاتەکەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاستکردنەوەی مێژووی شارە حەیاتەکەیە بۆ ڕێگا ڕاستەقینەکەی خۆی”.

 

دەقی پەیامەکە:

دەقی پەیامەکە

بسم الله الرحمن الرحيم

قال الله تعالي ﴿ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ﴾ [المائدة: 2]؛

قال رسول الله صلي الله عليه وسلم : ( أَلَا كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، فَالْأَمِيرُ الَّذِي عَلَى النَّاسِ رَاعٍ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ،……. )

بەڕێز : هه ڤاڵ ( بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان )

دوابەدوای بڕیارە بوێرانەکەی بەڕێزتان سە بارەت بەداخستنی ئەویانەو شوێنە نە شیاوانەی کە لەڕوی ئایینی و کلتور و ڕەوشتی بەرزی کوردەواریەوە تەواو دژ بوون لە هاوین هه وارەکانی سەرچنارو شوێنەکانی تری شاری سلێمانی و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کردنی لەلایەن بەڕێزتانەوە ، بە پێویستی دەزانین بەناوی ( لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە وە ) سوپاس وپێزانین وپشتیوانی خۆمان و تەواوی زانایانی شاری سلێمانی کە نازناوی شارە حەیاتەکەی ( سەرۆک مام جە لالە) بۆ بەڕێزتان دوپات بکەینەوە. پێمان وایە ئە م هه نگاوەی بەڕێزتان ڕاست کردنەوەی مێژووی شارە حە یاتەکەیە بۆ ڕێگا ڕاستەقینەکەی خۆی شاری سلێمانی بە شاری بابانەکان وشاری زانایان و تصوف وعیرفان و ئە دیبان ناسراوبوو وەگەورە پیاوانی وەک شێخ مارفی نۆدێ ، و کاک ئە حمەدی شێخ ، و مە ولاناخالیدی نەقشبە ندی و نالی و سالم ومەحوی پیرەمێرد و مەلیک محمود و سە دانی تری تیاهەڵکەوتووە ، شاری پێکەوە ژیان بووە لە نێوان موسوڵمان و مە سیحی و جولەکەکان لە ڕابردوودا هیوادارین ئە م هه نگاوانەی بە ڕێزتان بەردە وامی هه بێت سە رجە م ئە وشوێن و ڕێگایانە بگرێتەوە کە بەهۆی هه ندێ دیاردەی دورلە بەها ئایینی و کوردەواریەکان سیمای شارەکە یان ناشیرین کردووە و ڕویەکی ناشیرینیان پیشانی کە سانی دەرەوە داوە ،

بە ڕێز سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئە م هه نگاوە بوێرانەیەی بەڕێزتان سەلماندنی دڵسۆزی وخەمخۆری بەڕێزتانە بۆ هاوڵاتیانی هه رێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی هه ربۆیە هه مووان پاڵ پشتی هه نگاوەکانی بە ڕێزتانن لە و بوارەدا بۆیە ئێمەش لە لقی سلێمانی یە کێتی زانایان پشتیوانی هه نگاوەکانی بە ڕێزتانین هیوای سە رکەوتنتان بۆدە خوازین جارێکی تریش سوپاس و پێزانینمان قبوڵ بفەرموون و هیوای بەردوامی وسەرکەوتنتان بۆدەخوازین.

لەگە ڵ ڕێزوحورمەتمان بۆبە ڕێزتان.

لقی سلێمانی

یە کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا