ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەركرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ کردنەوەی دایەنگە لە فەرمانگە حکومیەکان بۆ منداڵی فەرمانبەران.

ئەنجومەنی وەزیران لە نووسراوێكدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نووسراوی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارە620 – N22 لە 19 _ 6_ 2022 تایبەت بە دروستکردنی دایەنگە لە فەرمانگە حکومییەکاندا بۆ منداڵی فەرمانبەران.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەکرێت هەر فەرمانگەیەک رێژەی منداڵی فەرمانبەری زۆربێت دایەنگەی تایبەت بە خۆی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا