مستەفا كازمی: پێویستە رێ لە ئاشوب بگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە پەیامێكدا داوای لەلایەنە سیاسیەكان كرد بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەربكەن و هەموولا رێگری لە ئاشوب بكەن.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا، كە ئاراستەی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی عێراقی كرد، داوایكرد لایەنەكان لەسەر مێزێك كۆببنەوە و خۆیان لە زمانی پەراوێزخستن و تۆمەتبەخشینەوە بپارێزن.

لە پەیامەكەیدا، داوایشی كرد، هەموو لایەك ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن و بە زمانی ئەقڵ و لۆژیك مامەڵە بكەن و دانەبەزنە ئاستی پێكدادان.

داوایشی كرد، هاووڵاتیان خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان بپارێزن.

مستەفا كازمی وێڕای جەختكردنەوە لەسەر گرتنە ئەستۆی هەر بەرپرسیارێتییەك بۆ چارەسەركردنی رەوشەكە وتی: پێویستە هەموو لایەك بزانن، ئاگری فیتنە هەمووان دەسووتێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا