پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری خۆراکدا داریا ڕۆساکۆڤا رایگەیاند سەرچاوە ڕووەکیەکان باشترین خواردنە تەندروستەکانن بۆ تەندروستی گورچیلەکان و کردارەکانی.
پزیشکەکە ڕایگەیاند بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەکان پێویستە سیستمی خۆراکی لە جۆرەکانی سەوزەوات و میوەکان پێکهاتبێت و ماسی و گوشتە کەمچەورییەکان بخورێت، چونکە تەندروستبوونی گورچیلە زۆر گرنگە و کردارەکانی یارمەتی پاکبوونەوەی جەستە دەدەن و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکەن.
جەختی لەوەشکردووە خواردنە دەوڵەمەند بە پڕۆتینەکان وەک ماسی و گۆشە زۆر چەورەکان زیان بە کردارەکانی گورچیلە دەگەیەنن، هەروەها زیادەڕەویکردن لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گورچیلە دەبێت.