ئامۆژگاریە گرنگرکان بۆ دواخستنی پیربوون

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کابوسی پیر بوون دەبینن و پێش تەمەنی خۆی پیر دەبن، هەر بۆیە زۆر کەس هەوڵ دەدەن هەندێک خواردنی دیاریکراو بخۆن، یان هەندێک چالاکی ئەنجام بدەن یاخود نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی پیریان پێوە دیار نەبێت و چرچ و لۆچیەکانیان بشارنەوە.

پزیشکێکی بەریتانی ئاندرو ستیل، پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی باسی لە گرنگترین ڕێگاکان کرد، بۆ دواخستنی پیر بوون.

پسپۆڕەکە پێشنیار دەکات، ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک وەرزشی جومناستیک ئەنجام بدرێت، پێویستە لە تەمەنی گەنجیدا چالاکی جەستەیی زۆر ئەنجام بدرێت، هەروەها سیستمی خۆراکی تەندروست ڕێکبخرێت و خەوتن بە شێوەیەکی ڕێک وپێک، چونکە ئەمانە کاریگەری زۆریان لەسەر نیشانەکانی پیر بوون هەیە

خواردنی سەوزەو میوە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان بۆ هێشتنەوەت بە گەنجی، وەرزش کردن دوورکەوتەوە لە حاڵەتانەی بارودۆخ دەروونیت خراپ دەکەن.

هەرچەندە پێشتر زانایان سێ قۆناغیان بۆ پیربوون دیاری کردووە، بەڵام لە ئێستادا دەرکەوتووە کە شێوازی ژیان دەتوانێت کاریگەرییەکی باشی هەبێت لەسەر پیربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا