خواردنی گوڵەبەڕۆژە جی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە رێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات و ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات، لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکیەکانی چەوری سوودبەخش، ڕیشاڵ و پڕۆتین دادەنرێت.

یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، پێی توێژینەوەکان گوڵەبەڕۆژە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.

گوڵەبەڕۆژە دەتوانرێت لەجێی شیرینیەکان لەنێوان ژەمەکاندا بخورێت بەوجۆرە ڕێگری لە زیادبوونی کێش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا جۆری زۆرە ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە لەو جۆرانە دووربکەونەوە کە خوێیان زۆر پێوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا