وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، توشبونی 542 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆكن، بەوەش تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار كەس لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 542 توشبوی نوێ تۆماركراون، كە 285یان لە هەولێر، 56 لە سلێمانی، 25 لە گەرمیان، 160 لە دهۆك و 16 توشبوش لە هەڵەبجە تۆماركراون، هەروەها 141 توشبوش لە تەواوی هەرێمی كوردستان چاكبوونەوە، لە بەرانبەردا 17 توشبو گیانیان لەدەستداوە.

بە تۆماركردنی ئەو ژمارانە، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 17 هەزار و 39 كەس توشی كۆرۆنا بوون، كە 10 هەزار و 143 كەسیان چاكبونەتەوە و 648 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا 6 هەزار و 248 كەس لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا