ئایا دوای بەکارهێنانی ڤاکسین توشی کۆرۆنا دەبیتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

هاتن و بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا قسە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەئێستادا قسەیەکی زۆر لەسەر ئەوە هەیە ئایا دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبیت.

پزیشکێکی میسری پسپۆڕ لەبواری هەستیاری و بەرگری دەڵێت: هەندێک لەو کەسانەی دەرزی ڤاکیسنی کۆرۆنا بەکاردەهێنن ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام توشبونەکە زۆر ئاسانتر دەبێت و کاریگەری لاوەکیشی نابێت، بەراورد بەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان بەکارنەهێناوە.

پزیشکەکە باسی لەوەش کرد توشبوونەکە لەوانەیە پێش یان ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بێت، کاتێک کرداری بەرگری هێشتا ئامادە نەبووە بۆ وەڵامدانەوەی دەرزیەکە، چونکە دەرزیەکە پێویستی بەنزیکی دوو هەفتە هەیە بۆ وریاکردنەوەی بەرگری لەش و پێویستی بە مانگێکیش هەیە بۆ کاراکردنی دژی ڤایرۆسەکە، ئەمە لەکاتێکدا کە بەشێکی زۆری ڤاکسینەکان دوو دەرزیە و کاتێکی زیاتری دەوێت.

پزیشکەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن بەشێوەیەکی گشتی پارێزراو دەبن، بەڵام لەوانەیە ڕێژەیەکی زۆر کەمیان ڕوبەڕووی توشبوون ببنەوە دوای بەکارهێنانی هەردوو دەرزیەکەش.

پزیشکەکە دەڵێت: هیچ دەرزیەک نیە بەڕێژەی ١٠٠٪ بۆ توشنەبوون بە نەخۆشی، هەروەها ئەوەش نازانرێت ئایا دەرزیەکە لەش لەهەموو جۆرەکان دەپارێزێت یان نا.

کارکردنی دەرزیەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە ٩٥٪، بەڵام هەندێک کاتی دەوێت بۆ کارکردنی لەسەر لەش، بەشێوەیەکی گشتی کارکردنی دەرزی کۆرۆنا ٧ بۆ ١٤ ڕۆژی دەوێت دوای بەکارهێنانی دەرزی دووەم، تا ئێستاش بە تەواوی ئەوە نەزانراوە دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لەش بۆ ماوەی چەند پارێزراو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا