شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی بەردەوام لە پێشکەوتنایە و مۆبایلی شیاومی ڕێدمی کەی 50 ئێس پڕۆ بەتایبەتەمەندی زۆر دروستدەکات.

شیاومی ڕێدمی کەی 50 ئێس پڕۆ کێشەکەی 201.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+50) مێگاپێکسڵ، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا