ئەپڵ کاتژمێرێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ کاتژمێری ئەپڵ ۆچ ئاڵتڕا بە باشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

ئەپڵ ۆچ ئاڵتڕا کێشەکەی 61.3 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ڕێتینا ئێڵ تی پی ئۆ ئۆلیدە بەقەبارەی 1.92 ئینج و دیقەی 502/410 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 2000 مۆمە.

چارەسەرکەری ئەپڵ ئێس ئەیتی تێدابەکارهاتووە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ۆچ ئۆ ئێس کاردەکات، کاتژمێرەکە تا قوڵی 100 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت پلەی گەرمی جەستە، تێکڕای ئۆکسجینی خوێن و لێدانی دڵ بزانرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا