تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی بەم زوانە مۆبایلە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت کە تایبەتمەندیەکی زۆری لەخۆ گرتووە.

مۆبایلی شیاومی ئێم ئای11 پڕۆ کێشەکەی 208 گرامە، ئەستوریەکەی 8.5 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 900 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+13+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 20 مێگاپێکسڵە.

بەسیەتمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بە رەنگەکانی ڕەش، سەوز و ئەرخەوانی بەردەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا