ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس مۆبایلی نوێی زێن فۆن٨ ی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە.

ئەیسۆس دوو نموونە لە مۆبایلەکە دەخاتە بازاڕاوە، جۆرێکیان بەناوی زێن فۆن ٨، جۆری دووەمیش بەناوی زێن فۆن٨ پڕۆ، مۆبایلەکان چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن٨٨٨ی نوێیان تێدابەکارهاتووە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەیسۆس لە ١٢ی مانگی ئایاردا مۆبایلەکان بخاتە بەردەست، ڕامەکانیان ١٦ گێگابایتە، شاشەکانیان لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ٦.٦٧ ئینج و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز, کامێرای بنەڕەتی مۆبایلەکان سێ هاوێنە بە دیقەی زۆر بەرز لەخۆ دەگرێت، هەروەها بە گۆشەی ١٨٠ پلە توانای خولانەوەی هەیە بۆ وێنەگرتنی سێڵفی.

ئەگەری هەیە نموونەیەکی بچووکیش لە مۆبایلەکە دەربچێت قەبارەی شاشەکەی ٥.٩٢ بێت، دیقەی کامێرای دواوەشی ٦٤ مێگاپێکسڵە، هەستەوەری بینینی لەجۆری سۆنی ئای ئێم ئێکس ٦٨٦ و سۆنی ئای ئێم ئێکس ٦٦٣ی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا