تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئینفنێکس

پۆڵەتیک پرێس

ئینفنێکس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئینفنێکس زیرۆ 40 دەخاتەڕوو، کە ڕکابەری مۆبایلە بەهێزدەکان دەکات.

ئینفنێکس زیرۆ 40 کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دارگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا