پۆڵەتیک پرێس
جاترە یەکێکە لە گژوگیا بەناوبانگەکان لەجیهاندا و لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت تام و بۆنێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت.
جاترە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە ئەوانیش:
-پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات ئەمەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
-سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی هەناسە هەیە و چارەسەری کۆکە و پژمین دەکات.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.
-دەوڵەمەندبوونی بە ماددە بەسوودەکان وایلێدەکات بەرگری جەستە بەهێزبێت.
-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن.
-یارمەتی زیادکردنی هۆرمۆنی دڵخۆشی و باشتربوونی میزاج دەدات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-ئازاری جومگە و ئێسکەکان کەمدەکاتەوە.
-پارێزگاری لە تەندروستی دەم و ددان دەکات.