پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێك كۆتایی بە كۆبوونەوەكەی هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كۆبوونەوە نائاساییەگەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە بۆردوومانی گوندی پەرەخ لە زاخۆ كۆتاییهات، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەك بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی هێرشەكانی توركیا پێكبهێنرێت.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی توركیا، سوپای عێراق چاوەڕێی یەك ئاماژەی بڕیاری‌ سیاسییە.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە بەشێك لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا عێراقییەكان لەسەر جومعە عناد وەزیری بەرگری بڵاویانكردووەتەوە، كە گوایە، باسی لەوە كردووە توانای رووبەڕووبوونەوەی سوپای توركیایان نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری بەرگری و سەركردە مەیدانییە سەربازییەكان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا واقعی رووداوی بۆردوومانی گوندی پەرەخیان باسكردووە، هەروەها پێداویستییە تایبەتەكانی دامودەزگا سەربازییەكانیان خستەڕوو.

رۆژی 20ی ئەم مانگە، بەهۆی تۆپبارانكردنی ناوچەیەكی گەشتیاری گوندی پەرەخ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نۆ كەس گیانیان لە دەستدا و 23 كەسی دیكەش برینداربوون، رووداوەكەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا