پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت “به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى په‌رله‌مانتاران و دواى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیر ڕایكرد”.
كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى:”پێش متمانه‌دان به كه‌مال ئه‌تروشى، كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر پرسیار ئاڕاسته‌ى ناوبراوكرا، وتییان با ببێت به‌وه‌زیر وه‌ڵامى پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى متمانه‌ى پێدرا ڕایكرد”.
وتیشى، “له‌ناو دانیشتنه‌كه‌دا به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان وت بۆچى وه‌زیره‌كه ڕایكرد، بابێت وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاران بداته‌وه كه پرسیارى خه‌ڵكه، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشكرایه سه‌ر په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ و به‌بۆكس خه‌نجه‌ر هێرش كرایه سه‌ریان”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ وه‌ك په‌یامێكیش بۆ ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رده‌وام ده‌بن سارد نابنه‌وه، هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان سازش ناكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
له دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه شه‌شى كانونى دووه‌م، له په‌رله‌مانى كوردستان 81 ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشی، كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان درا و به‌فه‌رمى كرایه وه‌زیر.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، به‌هۆى زیادنه‌كردنى بڕگەیەكی تایبەت بە رەوشی موچەخۆرانی هەرێم و ئەو هۆكارانەی كە بونە هۆی بڕینی موچە، چارەنوسی موچەی ئەو مانگانەی موچەخۆران گرژى له‌دانیشتنه‌كه دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه بۆ كاتێكى كه‌م دانیشتنه‌كه پشووى وه‌رگرت.